27 کەسن

ئەنجومەنی وەزیران هاوکاری خۆبەخشانی سەنتەری ئۆتیزمی کەلار دەکات

فەرهاد حەسەن

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا هاوکاری 27 خۆبەخشی سەنتەری ئۆتیزمی کەلار بکات و بۆپ ئەم مەبەستەش دیوانی ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی بۆ دەرکردوون.

بەپێی نوسراوەکە کە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوان واژۆی لەسەرکردووە، بڕیار دراوە بە هاوکارییکردنی 27 خۆبەخشی سەنتەری ئۆتیزم لە قەزای کەلار، بەڵام لە نووراوەکە ئاماژە بە بڕی هاوکارییەکە نەکراوە.

پێشتر، ژیلوان عادل بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، رۆژی 13.4.2025 بە 964ى وتبوو، بینایەکی سەر بە وەزارەتیان ھەبووە لە رێگەی خێرخواز و رێکخراوەوە نۆژەنیان کردەوە و پێداویستیەکانی سەنتەرەکەشیان دابینکردووە.

وتیشی “راژەی ھەشت کارمەندی میلاکی چەند فەرمانگەیەکی دیکەی سنووری کەلارمان گواستەوە، بۆ ئەوەی لە سەنتەرەکە کار بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا 17 کەسی دیکەمان وەرگرتووە، کە توێژەر و شارەزان لە مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی ئۆتیزم و بە شێوەی خۆبەخش کاردەکەن، بەڵێنمان پێدراوە لە داھاتوودا ئەوانەش دابمەزرێن”.

تاوەکو ئێستا ھیچ ئامارێکی فەرمی نییە، کە چەند تووشبووی ئۆتیزم لە گەرمیان هەن، بەڵام بەپێی ئامارە نافەرمییەکان نزیکەی 300 توشبوو لە سنوورەكەدا هەن.

ئەنجومەنی وەزیران هاوکاری خۆبەخشانی سەنتەری ئۆتیزمی کەلار دەکات