میکائیل ئەلبومێکی نوێی گۆرانی بەرهەمدەهێنێت
964+
بەشی کوردی
هونەرمەندی گۆرانیبێژ میکائیل رایگەیاندوە، لە ئایندەیەکی نزیک بە هاوکاری لەگەڵ هونەرمەندی میوزیک ژەن کاوە شێخ ئەلبومێکی نوێی گۆرانی بەرهەمدەهێنێت.
میکائیل لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئەو هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە.
ئاماژە بەوەش دەکات دوای چاکبونەوەی کاوە شێخ لە نەخۆشیەکەی و دابڕانی دوای ماوەیەک گرێبەستێکیان واژۆ کردوە بۆ بەرهەمهێنانی ئەلبومێکی گۆرانی، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی تراک و شێوازی گورانیەکان بدرێت.
هونەمەند میکائیل لە مانگی ئابی ساڵی 1965 لە مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، خاوەنی زیاتر لە 28 گۆرانیە.