لە چوارشەممەی سوور بەسەر ئاگر بازیاندا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ کۆتا چوارشەممەی پێش جەژنی نەورۆزە و پەیڕەوانی ئاینی زەردەشتی جەژنی چوارشەممەی سووریان ساز کرد و بەسەر ئاگر بازیاندا.

لە کۆنەوە لە ئاینی زەردەشتیدا یادی چوارشەممەی سوور دەکرێتەوە.

لەلای زەردەشتیەکان شەراب پیرۆزی خۆی ھەیە و لە سەرجەم جەژنەکانیاندا بەکاری دێنن.

لە کۆنەوە بیروباوەڕ وا بوە لە رۆژی چوارشەممەدا رۆحی مردووەکانیان دەگەڕێتەوە ناویان.

پەیڕەوانی ئاینەکە مێزێکی سوور دەڕازێننەوە بە میوە و شیرینی و لەو ەۆژەدا و ئاهەنگ دەگێڕن.

ئەگەر لە ژوورەوە یادەکە بکرێتەوە، یەک ئاگر دادەگیرسێت، ئەگەر لە دەرەوە بکرێتەوە حەوت ئاگر دادەگیرسێت.

خۆیان دەڵێن زەردەشتییەکان ئاگر ناپەرستن و یاری لەگەڵ دەکەن و بازی بەسەردا دەدەن.

لە چوارشەممەدا خۆشەویستی خۆیان دەردەبڕن بۆ ئاھورامەزدا.