کارمەندی هاتوچۆیە و بە رۆبۆت ناسراوە

964+
دیلان محەمەد جەزا

ئاری کەمال ماوەی 14 ساڵە کارمەندی ھاتوچۆی سلێمانییە، بە ھەڵسوکەوتە جیدی و سەیرەکانی بووەتە جێگەی سەرنجی شۆفێران و وەک رۆبۆت ئاماژە بۆ ئۆتۆمبێلەکان دەکات.

ماوەی 10 ساڵە لە فولکەی ئاشتی و توی مەلیک ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.

بە قسەی خۆی، بەھۆی خۆشەویستی بۆ کارەکەی ئەو شێوازە هەڵسوکەوتەی لەگەڵ شۆفێران و بۆ پیشەکەی ھەڵبژاردووە.

زۆرێک لە شۆفێران کاتێک دەچنە ئەو فولکەیەی مرورە شێوە رۆبۆتەکەی لێیە، دەیانەوێت بیبینن.

ھاتوچۆی سلێمانی لە پای دڵسۆزی و جدیبوونی لە کارەکەی سوپاس و پێزانینیان پێشکەش کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی