“هەیبەت سوڵتان پیاو بووە نەک ژن”
964+
شلێر سەعید – کۆیە
زانا تەیفور مامۆستای بەشی مێژوو لە زانکۆی کۆیە، کە ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە لەبارەی مێژووی شاری کۆیە، سەبارەت بە مێژوو و ناوی چیای هەیبەت سوڵتان، زانیاری نەبیستراو دەخاتەڕوو، دەڵێت ئەو ناوە لە کەسایەتیەکەوە وەرگیراوە بەناوی “سوڵتان ئەیوب”.
ئەو چیایە جگە لەوەی شوێنێکی گەشتیاریە، هاوکات رەنگدانەوەی زۆری لەسەر شاعیرانی شاری کۆیەش هەبووە.
تیۆری جیاوازیش هەن لەبارەی ناوی هەیبەت سوڵتان، دەوترێت هەیبەت کچی سوڵتانێک بووە.
هەیبەت سوڵتان دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی شاری کۆیە بە دووری 3 کیلۆمەتر، هەروەها بە دووری 73 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری هەولێر دوورە.
ئەم چیایە 1092 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، دەکەوێتە پاڵ مەزارگەی هەیبەت سوڵتان و خەڵکانێکی زۆر سەردانی دەکەن بە درێژایی ساڵ بۆ پاڕانەوه و ئاوات خواستن.