سبه‌ى له شه‌ش په‌روه‌رده شایسته‌ى دارایی وانه‌بێژان دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سبه‌ى شایستە داراییەکانی مانگی 1ـى 2023ـى مامۆستایانی وانەبێژ له شه‌ش په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم دابه‌ش بكرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌هه‌رێمی كوردستاندا بڵاویكردۆته‌وه، سبه‌ى پێنجشەممە16.3.2023 له شه‌ش په‌روه‌رده‌ى جیاجیا له‌هه‌رێمی كوردستان مامۆستایانى وانه‌بێژ شایسته داراییه‌كانیان بۆ مانگى 1ـى2023 وه‌رده‌گرن.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه كه وێنه‌یه‌كى ده‌ه‌ست 964 كه‌وتووه، هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده‌كانى دەوروبەری هەولێر و دەشتی هەولێر و بەردەڕەش و ئاکرێ و شەقڵاوە و مێرگەسۆر، شایسته داراییه‌كانى مامۆستایانى وانه‌بێژ وه‌رده‌گرن.
پێشتر عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتی وانەبێژانى هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكیدا، كه له په‌ڕه‌ى فه‌رمى فه‌یسبووكه‌كه‌یان بڵاویكردبوه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه ڪابینەی 9ـی حڪومەتی ھەرێمی ڪوردستان لە 12.6.2019 دەستبەڪاربووە، ئەوڪات زیاد لە 16 هەزار مامۆستای وانەبێژ بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ بووە بە 35 هه‌زار و 506 مامۆستای وانەبێژ.