ساڵانە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار کاڵا ھاوردە دەکرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
ساڵانە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتى توركیادا ھەیە، سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و هه‌نارده‌کارانیش دەڵێت، له‌هه‌وڵدانین بۆ ئه‌وه‌ى کارخانەى زیاتر بهێنینه ناو ھەرێمى كوردستان.
شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و هه‌نارده‌کاران بە 964ـى راگەیاند، ساڵانە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیادا ھەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەوپێیه‌ی تەنھا یەک ده‌روازه‌ى سنووریى ھەیە لە نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستاندا و هه‌مانكات له توركیاشه‌وه بۆ عێراق، بۆیە قەبارەکە بەو شێوەیەیە.
باسی لەوەشکرد، ئێستا لە ھەرێمی کوردستاندا، سێ هه‌زارو 500 کارخانە بە گەورە و بچوکه‌وه کار دەکات، به‌ڵام وتیشی “لە ھەوڵداین کارخانەی زیاتر بھێننە ھەرێمی کوردستان”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن