به‌رهه‌می رۆژانه‌شیان 100 تۆنه
باڵەكایەتی منه‌تى به به‌نداو نیه و له كشتوكاڵیش ناكه‌وێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى باڵەكایەتیدا هیچ بەنداو و پۆند و ده‌ریاچه‌ك نییه، ئه‌مه‌ش نه‌بۆته هۆكار كه ئه‌و سنووره له كشتوكاڵكردن بكه‌وێت. جوتیارێك ده‌ڵێت ساڵانه له گونده‌كه‌یان نزیكه‌ى 800 دۆنم زه‌وى بۆ كشتوكاڵكردن به‌كارده‌هێنرێت و به‌رهه‌می رۆژانه‌شیان 100 تۆنه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، له سنوری باڵەكایەتیدا زیاتر لە 36 هەزار و 915 دۆنم زەوی كشتو‌كاڵى هەیە، ساڵانە زیاتر لە پێنج هەزار و 100 جووتیار كاری كشتوكاڵی تێدادەكەن و بڕی بەرهەمی ساڵانەشی بریتییە لە 396 هەزار و 393 تۆن لە بەرهەمەكانی میوه‌و سەوزه و پاقلەمەنی و چەندین بەرهەمی دیكە.
عه‌بدوڵا حه‌مه‌د عه‌بدوڵا جوتیارى گوندى وێزێ، ئه‌وه دووپاتده‌كاته‌وه كه ئه‌وان تا ئێستا له كشتوكاڵكردن نه‌كه‌وتوون و پشتیش به ئاوى رووبار ده‌به‌ستن.
وێزێ، گوندێكی سنوورى باڵه‌كایه‌تییه سه‌ر به چۆمان، ژماره‌ى دانیشتوانى نزیكه‌ى 70 ماڵ ده‌بێت، زۆربه‌ى زه‌ویه‌كانى ئه‌و گونده بۆ كشتوكاڵكردن به‌كارده‌هێندرێت.
عه‌بدوڵا كه موختاری ئه‌و گونده‌شه، به 964ـى وت، تا ئێستا كه‌مى باران و وشكه‌ساڵى كاریگه‌رى نه‌كردۆته سه‌ر بوارى كشتوكاڵ له گونده‌كه‌یان، چونكه ده‌ڵێت “زیاتر پشت به ئاوى رووبار ده‌به‌ستین و هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌بووه”.
ساڵانه له گوندى وێزێ نزیكه‌ى 800 دۆنم زه‌وى بۆ كشتوكاڵ به‌كار ده‌هێندرێت و بۆ ماوه‌ى دوو مانگیش، رۆژانه 100 تۆن ته‌ماته ده‌نێردرێت بۆ شار‌و شارۆچكه‌كان
به‌قسه‌ى عه‌بدوڵا، هه‌ر دێرزه‌مانه‌وه گونده‌كه‌یان كشتو‌كاڵى لێكراوه و بێ كێشه‌ش بووه، وتیشی “هه‌ندێ گوند هه‌ن كاریگه‌رى له‌سه‌ریان هه‌بووه، به‌ڵام له ته‌واوى باڵه‌كایه‌تى ئه‌و كاریگه‌رییه‌ى نه‌بووه كه كشتوكاڵ رابگرێت”.
له گوندى وێزێ ساڵانه به رێژه‌یه‌كی زۆر ته‌ماته، ئینجا خیار و كوله‌كه ده‌چێندرێت.
عه‌بدوڵا ده‌ڵێت “ته‌نها خه‌ڵكی گونده‌كه‌مان كشتوكاڵ ناكه‌ن، به‌ڵكو خه‌ڵكی تریش دێن و زه‌ویه‌كان به‌كرێ ده‌گرن و یان هه‌یانه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وى رێكده‌كه‌وێت به نیوه كاره‌كان ده‌كات”.
به‌قسه‌ى ناوبراو ته‌نها له‌و گونده، ساڵانه نزیكه‌ى 800 دۆنم زه‌وى بۆ كشتوكاڵ به‌كار ده‌هێندرێت و بۆ ماوه‌ى دوو مانگیش، رۆژانه 100 تۆن ته‌ماته له‌و گونده ده‌نێردرێت بۆ شار‌و شارۆچكه‌كان.
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، كه ساڵ له‌دواى ساڵ له باڵه‌كایه‌تى، ژماره‌ى ئه‌و زه‌ویانه زیاد ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك بۆ كشتوكاڵ كردن به‌كاری ده‌هێنێت، بۆیه ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر كێشه‌ى كه‌مى ئاو له هه‌ندێك گوندى ئه‌و سنووره هه‌بێت هی ئه‌و زیادبوونه‌ى زه‌ویه‌كانه”.
بەپێی ئاماری كشتوكاڵی چۆمان لەمساڵدا تاكو ئێستا تەنیا لە سەنتەری شارۆچكەی چۆمان 489 ملمیمه‌تر باران باریووە و رێژەی بەفربارینیش لەناو سەنتەری چۆمان 53 سانتیمه‌تر بووە لە شارەدێی و گوند‌و چیاكانیش رێژەیەكی زۆر زیاتر باریووە.