وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ "ترەمپ":

“لە نێوان ئاگربەست یان درێژەدان بە شەڕ لە رێگەی ئیسرائیلەوە یەکێکیان هەڵبژێرە”

964+

فەرهاد حەسەن

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت لە نێوان ئاگربەست یان درێژەدان بە شەڕ لە رێگەی ئیسرائیلەوە یەکێکیان هەڵبژێرەك، ئەوەش دوای ئەوەی کە ئیسڕائیل لەناو ئاگربەستدا پێشێلکاری ئەنجامداوە.

عێراقچی  دەڵێت “ئێستا جیهان شاهیدی کۆمەڵکوژییەکانی لوبنانە، تۆپەکەش ئێستا لە گۆڕەپانی ئەمریکایە، رای گشتی جیهانی چاودێرە بۆ ئەوەی بزانێت ئایا ئەم وڵاتە بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات یان نا”.

هۆشداریشیداوە، لە دەرئەنجامە زۆر جددیەکانی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی لوبنان، چونکە دەڵێت “مەرجەکانی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕوون و ئاشکرایە”.

عێراقچی رەتیدەکاتەوە قسەی لەگەڵ ویکتۆف کردبێت

عێراقچی رەتیدەکاتەوە قسەی لەگەڵ ویکتۆف کردبێت