داوای زیادکردنی مووچە دەکەن

فەرمانبەرانی شارەوانی کەرکوک دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەشێک لەفەرمانبەرانی شارەوانی کەرکوک لە دژی کەمی موچەکانیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە 14.3.2023 بەشێک لە فەرمانبەرانی شارەوانی کەرکوک دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، داوادەکەن لە سەرۆک وەزیران پێداچوونەوە بە موچەکانیان بکرێت ،

ئەدیب ئەنوەر، یەکێک لە خۆپیشادەران بە 964ی وت، زیاتر لە 20 ساڵ خزمەتی هەیە موچەکەی ناگاتە 600 هەزار دینار.

وتیشی، “ئێستا خانەنیشینیم بۆدەرچووە، بەڵام مامەڵەی بۆ ناکەم تاوەکو پێداچوونەوە بە موچەکانمان نەکرێت کە زیاتر لە 20 ساڵە فەرمانبرین” کەمترین مووچە لە چاو سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەکانی دیکە موچەی شارەوەنییە، بۆیە پێویستە سەرۆک وەزیران پێداچوونەۆەی بۆ بکات .

ئەو فەرمانبەرانە زیاتر لەسێ جار خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە سەرجەمیان بێ سود بووە و هیچ لایەنێک بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەچووە .

پێداچوونەوە: توانا نەقی