خورماتوو

ئۆتۆمبێلێکی غازفرۆش منداڵێکی دوو ساڵانی کوشت

+964

سیروان خورشید – خورماتوو

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌ لە نزیک گەڕەکی برایەتیی خورماتوو ئۆتۆمبێلی غازفرۆشێک لەکاتی دابەشکردنی غاز بە ماڵاندا، منداڵێکی دوو ساڵانی کرد بە ژێرەوە و دەستبەجێ منداڵه‌كه‌ گیانی لەدەست دا، له‌وه‌ش ناخۆشتر منداڵەکە دراوسێی ئەو غازفرۆشەیە کە کردوویەتی بە ژێرەوە.

ئیبراهیم حاجی عەلی، دراوسێ و شایەتحاڵی رووداوەکە بۆ مایکی 964 وتی، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لە منداڵەکەی داوە درواسێی یەکن و لە کاتی دابەشکردنی غازی ماڵان لەناو گەڕەکەکەیان ئۆتۆمبێلەکە بەدواوە هاتووە و منداڵەکەی نەبینیوە و به‌سه‌ری كه‌وتووه‌ و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، کەسوکاری منداڵەکە لە شۆفێرەکە خۆش بوون چونکە رووداوەکە بەئەنقەست نەبووە، ئێستاش شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لای پۆلیس دەستبەسەرە.

عەلی فەلاح، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت، “تەرمی منداڵێک گەیەندرایە نەخۆشخانە و دوای پشکنین دەرکەوت لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و بۆ توێکاری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کرا لە کەرکوک”.

منداڵەکە تەمەنی دوو ساڵانە و لە رەگەزی مێیە و لە نەتەوەی عەرەبه‌ و شۆفێرەکەش لە نەتەوەی کوردە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بە رووداوی هاتوچۆ سێ هاوڵاتی بریندار بوون

بە رووداوی هاتوچۆ سێ هاوڵاتی بریندار بوون