ئەمڕۆ

چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتنە ژێر ئاو؛ بارانبارین لە چەند شوێنێکى هەولێر ئاستەنگى هاتوچۆى دروستکرد

+964

ئەحمەد شەمزین

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارینی خوڕ، لە چەندین ناوچە و شەقامی سەرەکیی شاری هەولێر ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو و لە چەند شوێنێکیش ئاوێکی زۆر لە شەقامەکاندا کۆبووەوە.

بەپێی زانیارییە مەیدانییەکانى پەیامنێرانى 964، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، لە ژێر پردی سەیداوە زیانی ماددی بەر هاووڵاتیان کەوتووە و پێنج ئۆتۆمبێل بەتەواوی کەوتوونەتە ژێر ئاو.

هاوکات، شاڕێی کەرکووک و شەقامی 100 مەتری، کە دوو لە دەمارە سەرەکییەکانی هاتووچۆی شارەکەن، بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوەوە بۆ ماوەیەک ئاستەنگی هاتوچۆیان تێدا دروستبوو. هەروەها لە “لەنگەی نوێ” و گەڕەکی “بەختیاری”یش ئاستی ئاو بەرزبووەوە و رێڕەوی ئاسایی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانی پەکخست.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

خانووی هاوڵاتییەکی کرێچی بەرلافاو کەوت و بەشێکی ئاو بر...

خانووی هاوڵاتییەکی کرێچی بەرلافاو کەوت و بەشێکی ئاو بردی