دوو هاوسەر لە حاجیاوا

بە چاندنى نەمام ساڵیادى هاوسەرگیریان کردەوە

964+
وریا فەتاح

لە جیاتی کێکی شیرین و ئاهەنگی خێزانی، هاوسەران “رەوەز و لەنجە” کە دوو هاوسەرى قەزاى حاجیاوان، بڕیاریاندا ساڵیادی هاوسەرگیرییان بە رەنگێکی جیاواز و ژینگەدۆستانە رازاوە بکەن و دیارییەک بۆ ئایندە جێبهێڵن.

ئەو دوو هاوسەرە لە ساڵیادی هاوسەرگیرییاندا پێنج نەمامیان پێشکەش بە قوتابخانەی “گەرمکەداڵی بنەڕەتی” کرد و بە دەستی خۆیان لە حەوشەی قوتابخانەکەدا چاندیان، بۆ ئەوەی لە جیاتی شیرینی، ئۆکسجین و سەوزایی پێشکەش بە قوتابیان بکەن.

رەوەند حەسەن، چالاکوانی ژینگەیی بە 964ی راگەیاند: “ئەمە هەنگاوێکی زۆر جوان و پڕ مانایە. لە کاتێکدا زۆربەی خەڵکى بە کێک و شیرینى یادەکانیان دەکەنەوە، ئەم دوو هاوسەرە سەوزاییەکی هەمیشەییان پێشکەش بە ژینگە کرد.”

رەوەند دەستخۆشی لە رەوەز و لەنجەخان کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە بوونی کەسانێکی وا کە لە خەمی ئاوەدانی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا بن، جێگەی ئومێدە و پێویستە ببێتە کولتوور بۆ هەموو بۆنەکان.

پیاوێک چەپکەپیازی بۆ هاوسەرەکەی کردە دیاری

پیاوێک چەپکەپیازی بۆ هاوسەرەکەی کردە دیاری