سودانى رێزیان لێدەگرێت
سبەى لە بەغدا ئاهەنگە؛ جەماوەر و یاریزانانى هەڵبژاردەى نیشتمانى پێکەوە دەبن
964+
وریا فەتاح
بەبۆنەى سەرکەوتنى هەڵبژاردەى نیشتمانى عێراق بۆ مۆندیالى 2026، محەمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیران، رێز لە یاریزانەکان دەگرێت.
وەک ئەوەى نوسینگەى سوودانى باسى کردووە، بۆ رێزگرتن لەم دەستکەوتە نیشتمانییە، بڕیارە زنجیرەیەک چالاکیی فەرمی و جەماوەری لە بەغدا بەڕێوەبچێت:
ئاهەنگی فەرمی لە کۆشکی حکومەت:
کات: سبەی شەممە.
چالاکی: سوودانی نانی نیوەڕۆ بۆ شەرەفی یاریزانان و خێزانەکانیان بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران ساز دەکات. ئەمە وەک دەستخۆشییەک بۆ یاریزانان کە “دەستکەوتێکی نیشتمانیی سەربەرزانە”یان تۆمار کردووە.
کەرنەڤاڵی جەماوەری و پاسی کراوە:
بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران، بەیانی سبەی شەممە یاریزانان بە پاسێکی “سەقف کراوە” لە ناو شەقامەکانی بەغدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەشداریی شادیی سەرکەوتنەکە بن.
ڕێڕەوی پاسەکە بەم شێوەیە دەبێت:
دەستپێک: لە مەیدانی حوڕییە
بەرەو یەکتربڕی زانکۆی بەغدا.
تێپەڕین بەسەر پردی جادریە.
کۆتایی: یەکتربڕی یەکەمی جادریە.
ئەم ئاهەنگگێڕانە دوای ئەوە دێت کە هەڵبژاردەی عێراق توانی دوای 40 ساڵ چاوەڕوانی، بە فەرمی بلیتی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنێت.