"وەستا ئێستا هێشتا بە مەکینەی پەیدان ئیش دەکات"
خانهوادهیەکی ههولێر نیو سەدە زیاترە مهكینهی خهیاتی چاكدهكهنهوه
+964
ئەحمەد شەمزین
دوکانێک لە ناو بازاڕی هەولێر هەیە و دەکەوێتە بەرامبەر ئەسواق سیروان، کە ساڵانێکی زۆرە خەریکی چاککردنەوە و فرۆشتنی مەکینەی درومان و خەیاتی، ئەوان مەعلانی ئیشەکەن و لە باوکیانەوە بۆیان ماوەتەوە.
یوسف وشیار لەگەڵ برایەکانی دوکانەکە بەڕێوەدەبەن و بە 964ی وت، 62 ساڵە لەو دوکانەدا کاری چاککردنەوەی مەکینەی درومان و خەیاتی دەکەن، پێشتر باوکیان ئەو کارەی کردووە لە دوکانەکە و ئەوانیش لە باوکیان بۆیان ماوەتەوە و بەردەوامن.
ئەو بە یوسف مەکینەچی ناسراوە و دەڵێت، جاران چەند جۆرە مەکینەیەکی دیاریکراوی درومان هەبوو، بەڵام ئێستا بە دەیان جۆری هەیە و زۆر پێشکەوتوون، هەیانە عەقڵی لەگەڵدایە و لە رێگەی عەقڵەکەیەوە کاری لەسەر دەکەن.
دەشڵێت، مەکینە کۆنەکان، کە بە پەیدان کاریان دەکرد، هێشتا لای هەندێک بەرگدرووی دێرین ماون و کاری پێدەکەن، چونکە نازانن بە مەکینە نوێیەکان کار بکەن، کە ئۆتۆماتیکین و جارجار دەهێننە لای ئەوان بۆ ئەوەی چاکی بکەنەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا