له سێگردكان ماسیگرێك دهستگیركرا
964+
شلێر سهعید – كۆیه
سەرەڕای قەدەغەكردنی راوەماسی لەو شوێنانەی رووبار و زێ و بەنداوی لێیە، بەڵام پۆلیسی دارستانى کۆیە دهڵێت، لە ناحیەی سێگردكانی سەر بە قەزای كۆیە، ماسیگرێك كە خەریكی راوكردنی ماسی بووە، دەستگیریان كردووه.
964 دهزانێت، حكومەتی هەرێم ساڵانە بە مەبەستی پاراستنی سامانی ماسی و زۆربوونیان، لە وەرزی گەراداناندا، راوكردنی ماسی قەدەغە دەكات، بۆ ئەمساڵیش رایاگەیاندووە، كە لە 15ـی ئادار تا 15ـی حوزەیران، ماوەی مانگێك راوكردن قەدەغەیە.
موقەدم خەسرەو نەجمەدین بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان لە قەزای کۆیە بە 964ـی راگەیاند، چاودێرییەكی تووندیان لەسەر ئاوەكانی سنوورەكەیان داناوە، بۆ ئەوەی هیچ كەسێك راوە ماسی لەو سنوورە نەكات كە بڕیاری قەدەغەكردنی دراوە.
وتیشی “لە ناحیەی سێگردکان کەسێکیان دەستگیرکردوە كە راوی ماسی نایاسایی دەكرد”.
ئەوەشی دووپاتكردەوە، كە رۆژانە دەرچوونیان هەیە بۆ ئەو شوێنانەی كە ماسی لێ راودەكرێت، وتیشی “هەركەسێك سەرپێچی بكات بەپێی یاسا سزادەدرێت و كەلوپەلەكانی راویشی دەستی بەسەردادەگیرێت”.