"ترسیان لێ نیشتووە"
قالیباف: کردنەوەی تەنگەی هورمز بووەتە خەون بۆ ترەمپ
964+
فەرهاد حەسەن
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، دووبارەکردنەوەی تەنگەی هورمز بووەتە خەون بۆ ترەمپ چونکە وەکو ئامانجێکی سەرەکی خۆی دایناوە.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئەو دوژمنەی پلانی بۆ رووخانی رژێم لە ئێران دادەنا، کردنەوەی تەنگەی هورمزی وەک ئامانجێکی سەرەکی خۆی داناوە.
دەشڵیت “لێدوانی دوژمنانمان سەبارەت بە دانوستانەکان جۆراوجۆرن و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەنیا ئاواتەکانی خۆی دەخاتەڕوو و روونیشیکردەوە، کە ئەوان بە ئاشکرا پەیامی دانوستان دەنێرن، بەڵام لە پەنادا پلانی هێرشی زەمینی دادەڕێژن.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پێیوایە، جەنگەکە گەیشتووەتە هەستیارترین ساتەکانی و موشەکەکانیشیان دەهاوێژرێن و توانای موشەکیان بەردەوامە، بۆیە “نیشانەکانی ترس لەناو ریزەکانی هێزەکانی دوژمنماندا دەبینرێت”.
قالیباف دەڵێت “ئەمریکا هەوڵدەدات ناچارمان بکات بە تەسلیمبوون، بەڵام وەڵاممان روون دەبێت و هەرگیز سەر دانانەوێنین”.