ئەزموونی فۆتۆگرافەرێکی دێرینی سلێمانی
زیاتر لە 60 ساڵە کاری فۆتۆگرافی دەکات
964+
ئاودێر عومەر- سلێمانی
محەمەد ئەمین، یەکێکە لە وێنەگرە دێرینەکانی شاری سلێمانی، ئەو تەمەنی 82 ساڵە.
لە ساڵی 1957-ەوە، کاری وێنەگری دەکات، چەندین وێنەی کەسایەتی و کوچە و کۆڵانەکانی شاری سلێمانی چرکاندووە بە کامێراکانی.
لەساڵی 1968-ەوە، دوکانی وێنەگری لە شەقامی کانێسکان کردوەتەوە، لەوساوە هەتا ئێستا هەر لەو شوێنە خەریکی کاری وێنەگرییە.
محەمەد ئەمین دەڵێت، ئەو کامێرایەی کۆنترین وێنەی سەرای سلێمانی پێگرتووە، ساڵی 1960 لەبەغدا بە دینارێک کڕیویەتی.