ترەمپ هەموو بژارەیەکی لەبەردەستە

“ئەمریکا ئێستا هیچ پلانێکی بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران نییە”

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئاژانسی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، ئاشکرای کرد کە ئیدارەی ترەمپ پەیامی دڵنیاکەرەوەی بۆ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی ناردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە، ئێستا هیچ پلانێکیان بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر خاکی ئێران نییە.

ئەم دڵنیاییە دیپلۆماسیانە لە کاتێکدایە، کە چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا بەرەو هەڵکشان دەچێت و واشنتۆن بەردەوامە لە جێگیرکردنی هەزاران سەربازی دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرچاوەکان ئەوەشیان خستەڕوو، هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانن هاوکاربن لە گواستنەوەی هاوڵاتییە ئەمریکییەکان بۆ شوێنێکی ئارام، هەروەها دەتوانن ناڕوونی دروست بکەن سەبارەت بە مەبەستی واشنتۆن.

ئاماژە بەوەش دەکەن، سەرۆکی ئەمریکا دەتوانێت لە هەر ساتێکدا بیروڕای خۆی بگۆڕێت یان هێرش بکاتە سەر ئێران.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ئەمریکا تەنانەت بەبێ جێگیرکردنی هێزی زەمینیش هەموو ئامانجەکانی لە ئێراندا بەدی دەهێنێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی سەرۆک ترامپ هەموو بژارەکانی لەبەردەستدایە.

رۆبیۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گرووپی حەوت ئەو قسانەی کرد و وتی: ئامانجمان لە ئێران هەیە و پێمان وایە لە گەیشتن بەو ئامانجانە نزیک بووینەتەوە.

جەختیشی کردەوە، “ئامانجەکانمان لە رۆژی یەکەمەوە لە ئێران روون بوون و تا ئێستا سەرکەوتنی بەرچاو بەدەستهاتوون.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی کردەوە، “ئەو کارگانەی ئێران لەناودەبەین، کە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێدا بەرهەم دەهێندرێت، هێزی ئاسمانی و دەریاییشیان لەناو دەبەین”.

تره‌مپ: ئه‌مڕۆ گورزێكی به‌هێز‌ له‌ ئێران ده‌ده‌ین

تره‌مپ: ئه‌مڕۆ گورزێكی به‌هێز‌ له‌ ئێران ده‌ده‌ین