شوێنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
بۆردومانی ئه‌مڕۆی یه‌زد
ئایا مادده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران دزه‌یان كردووه‌ته ده‌ره‌وه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئێوارەی ئه‌مڕۆ هەینی 27.3.2026 رایگەیاند، دوای هێرشکردنە سەر کارگەی بەرهەمهێنانی “کێکی زەرد” لە پارێزگای یەزد، هیچ دزەیەکی تیشکدەر رووینه‌داوه.
رێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، کارگەی بەرهەمهێنانی “کێکی زەرد” لە ئەردەکان لە پارێزگای یەزد لەلایەن ئەمریکا-ئیسرائیلەوە هێرشی کراوەتە سەر”.
كارگه‌كه په‌یوه‌سته به زنجیره كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، “لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ده‌ریده‌خه‌ن، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا هیچ دزەکردنێكی ماددە تیشکدەرەکان بۆ دەرەوەی كۆمه‌ڵگه‌كه رووینه‌داوه، بۆیە هیچ هۆکارێک نییە بۆ نیگەرانیی دانیشتووان و ناوچەکانی دەوروبەری “.
جێگری کاربەدەستی سیاسی و ئەمنیی پارێزگای یەزد رایگەیاندووە، کۆمەڵگەی ئاوی قورسی خوندەب له ئاراک، بە دوو قۆناغ له‌لایه‌ن هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کراوەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو رێوشوێنە ئەمنییانەی کە پێشتر گیراونەتەبەر، هیچ مەترسییەکیشیان بۆ سەر دانیشتوانی ناوچەکەش دروست نەکردووە.
وێستگه‌ی ئاوی قورسی ئاراک له ناوه‌ڕاستی ئێرانه و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ سیستمی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئێران، ئه‌مه به قسه‌ی سوپاسی ئیسرائیل.
ئەم هێرشانە بەشێکن لە هەڵمەتێکی خێرای پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران، کە شوێنە پیشەسازی و سەربازییەکانی ناو ئێران دەکاتە ئامانج.
هاوکات سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند کە “شەپۆلێکی بەرفراوان”ی هێرشی ئاسمانی ئەنجاماوە بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانی سەربازی لە چەند ناوچەیەکی ئێران لە یەک کاتدا، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری.
هەروەها رایانگەیاند، هێرشەکان بە تایبەتی کراوەتەسەر شوێنەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دامەزراوە سەربازییەکان، کە پێدەچێت پاڵپشتی توانای هێرشەکانی تاران بکەن.