فریای بەتاڵکردنی ناکەون

لەناو رەمپەی رۆنگۆڕێکی کۆیە کانیاوێک تەقیوە

+964

دەریا ئەحمەد – کۆیە

لە دووکانێکی رۆنگۆڕی و پەنچەرچی لە قەزای کۆیە ماوەی هەشت رۆژە کانیاوێک دەرکەوتووە و بە بەردەوامی ئاوی لێ هەڵدەقوڵێت، خاوەنی دوکانەکەش دەڵێت ئاوەکەی ئەوەندە زۆرە فریایی بەتاڵکردنی ناکەون.

مەلا نەسرەدین خاوەنی دووکانەکە بە 964ـی وت، لە رۆژێک پێش جەژنەوە ئەم ئاوە لەناو رەمپەی دووکانەکەیان هەڵدەقوڵێت و لەڕێگەی ماتۆڕی ئاوەوە بەتاڵی دەکەن بەڵام بەهۆی ئەوەی کارەباش کەمە فریایی بەتاڵکردنی ناکەون.

“تەنیا ساڵی 2019 ئەم حاڵەتە لە دووکانەکەمان روویداوە بەڵام ئەوکات ئاوەکەی بەمشێوەیەی ئێستا زۆرنەبووە”، مەلا نەسرەدین وای وت.

وتیشی، چۆن ئەو ئاوە هەڵدەقوڵێت لە درزی رەمپەکەوە، هەست دەکەم بە هەمان شێوەش لێی دەڕوات، ئەگەر نا کاتێک بەیانیان بێینەوە رەمپەکە بەتەواوی پڕ ئاو دەبوو لەسەری دەڕژا بەڵام ئێستا تا نیوەی دێت و زیاتر زیاد ناکات، کاتێکیش خۆمان دێینە شوێنەکە لەڕێگەی ماتۆڕی ئاوەوە بەتاڵی دەکەینەوە.

لەدوای ساڵی 2019ـەوە، یەکەم ساڵە ئەم ڕێژە بارانە لە قەزای کۆیە ببارێت کە بۆ ئەمساڵ تا ئێستا (900 ملیم)ـی تێپەڕاندووە و بۆتە هۆی پڕبوونی پۆند و بوژانەوەی کانیاوەکان لە سنورەکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ته‌قینه‌وه‌كانی كۆیه‌ بێ زیان بوون

ته‌قینه‌وه‌كانی كۆیه‌ بێ زیان بوون