مارکۆ روبیۆ  بۆ مەسرور بارزانی

سەرەخۆشیی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە و پشتیوانی بۆ هەرێم دووپات کردەوە

964+

فەرهاد حەسەن

مسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵدا ئانجامداوە و  پرسە و سەرەخۆشیی لێکردووە و هاوخەمی خۆشی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دەربڕی و پشتیوانی ئەمەریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە  دووپاتکردەوە.

پەیوەندییەکانی  نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ئاڵنگارییە ئابورییەکانی لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە  تاوتوێ کراون.