دوو رۆژە تیمەکان لەکاردان
لە کەرکوک مەترسی دروستبوونی لافاو لە چەند گەڕەکێک و چەمەکان دروستبووە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە کەرکوک، بەهۆی ئەو بارانە بە خوڕەی رووی لە شارەکە کردووە هەندێک شوێن بوونەتە جێگەی مەترسی و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان لەو شوێنانە نزیک نەبنەوە کە جێگەی مەترسین.
ئەندازیار، زاگرۆس جان وەلی، بەرێوەبەری ئاوەڕۆی کەرکوک بە 964 ی وت، مەترسییەکە لەسەر گەڕەکەکانی شۆراو و پەنجاعەلی و چەمەکان و ئەو شوێنانە هەیە کە هاوڵاتیان زێدەڕۆییان کردووەتە سەر.
وتیشی “هەم هاوڵاتیانمان لەو مەترسیانە ئاگادار کردووەتەوە، هەمیش تیمەکانمان ماوەی سێ رۆژە بەردەوام لە کاردان و چاودێری بارودۆخەکە دەکەن”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن