فڕۆکەخانەی بەغدا
له سه‌ره‌تای مانگه‌وه داخراوه
سێ رۆژی دیكه‌ش ئاسمانی عێراق به داخراویی ده‌مێنێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق درێژکردنەوەی ماوەی داخستنی ئاسمانی عێراقی بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا دەسەڵاتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 25.3.2026 رایگه‌یاند، “بڕیاردراوە داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ هه‌موو گه‌شته‌كانی چوون و هاتن و ترانزێت بۆ ماوەی 72 کاتژمێر درێژ بکرێتەوە، کە لە کاتژمێر 12:00ی پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە دەستپێدەکات، تا کاتژمێر 12:00ی شەوی شەممە 28ی ئادار، ئه‌مه‌ش وەک رێکارێکی خۆپارێزیی کاتی”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، “ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیە، بەپێی هەر پێشهاتێکی نوێیش هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە”.
هەروەها هاتووه، “هێڵە ئاسمانییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەر نوێکارییەکی دیکە ئاگادار دەکرێنەوە”.
له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، ئاسمانی عێراق داخراوه و گه‌شته‌كان وه‌ستاون.