هێرشی موشەکەکان هۆکارە

لە قەتەر باری نائاسایی لە گرێبەستەکانی غازی شل لەگەڵ چوار وڵات راگەیەندرا

964+

فەرهاد حەسەن

(قطر للطاقة) یەکێک لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی بواری وزە باری نائاسایی لە گرێبەستەکانی غازی شلدا لەگەڵ ئیتاڵیا، بەلجیکا، کۆریای باشوور و چین راگەیاند و دەشڵێت هۆکارەکەی هێرشی موشەکەکانە.

کۆمپانیاکە لە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەردەوامن لە هەڵسەنگاندنی کاریگەری تەواوی رووداوەکانی ئەم دواییە لەسەر کارەکانیان، هەڵسەنگاندنیش بۆ کاریگەری و خشتەی کاتی چاککردنەوەی ئەو دامەزراوانە دەکەن کە بەهۆی جەنگەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

کۆمپانیاکە دەڵێت “بارە نائاساییەکە بەهۆی هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر ناوەندی بەرهەمهێنانی رەئسلفان لە رۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگە ئادار، بوونەتە هۆی زیانی زۆر بە دوو یەکەی چارەسەرکردنی غازی سروشتیی شل و یەکەیەکی تری گۆڕینی غاز بۆ شل”.

کڕیارى قەتەڕ بوو؛ جۆرجیا مێلۆنی چاوى لە گازى جەزائیرە

کڕیارى قەتەڕ بوو؛ جۆرجیا مێلۆنی چاوى لە گازى جەزائیرە