بۆردومانێكی پێشووی باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی
هێرش كرایه‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار
10 كوژراو و 30 برینداریان هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاژانسی رۆیته‌رز له سه‌رچاوه عێراقییه‌كانه‌وه زانیاریی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق، له ئه‌نجامدا به لای كه‌م 10 ئه‌ندامی هێزه‌كه كوژراون و 30 ئه‌ندامی دیكه‌ش بریندار بوون.
حه‌شدی شه‌عبی لای خۆیه‌وه له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شد له ئه‌نبار سه‌عد بعێجی و ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانی كوژراون، هێزه‌كانی ئه‌مریكاشیان به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كرد.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، ئه‌و هێرشانه پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقه و دووره له به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان.
هه‌ر به پێی راگه‌یاندراوه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی حه‌شد حه‌یده‌ر مه‌عموری و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری واسق فه‌رتوسی كوژراون.