ئه‌م به‌یانییه هێرش کرایەسەر باره‌گایه‌ك له نه‌جه‌ف
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ تۆڕی 964 پشتڕاستی کردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە گولـله‌ی ئاربێچی RBG7 هێرشی کرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانی بزووتنەوەی عەسائیبی ئه‌هلی حه‌ق لە گەڕەکی ئەلسەلام لە شاری نەجەف.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە دوو گولـلەی ئاربێجی ئەنجامدراوە، تەنیاش زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی مرۆیی نه‌بووه.
دوای هێرشه‌كە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و گەمارۆیەکی ئەمنی لە دەوروبەری بارەگاکە دامەزراندووە و لێکۆڵینەوەی بۆ هێرشەکە کردووەتەوە بۆ ئاشکراکردنی هێرشبه‌ره‌كان.
هه‌روه‌ها له پارێزگای بابلیش هێرشكرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی.
چه‌ند رۆژێكه گرژی و ئاڵۆزی چه‌ند شارێكی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی چالاكوانی ره‌وتی سه‌در و ئه‌ندامی سه‌رایا سه‌لام “ئه‌یسه‌ر خه‌فاجی” رفێندرا و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.