تۆڕی ئەکسیۆس

CIA و مۆساد بەدوای چارەنووسی موجتەبا خامنەییدا دەگەڕێن

+964

مستەفا نەهرۆ

تۆڕی هەواڵی ئەکسیۆس لە راپۆرتێکی هەواڵگریدا ئاشکرای کرد کە CIA و مۆساد سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بزانن ئایا موجتەبا خامنەیی بەڕاستی وڵات بەڕێوە دەبات یان نا.

ئەکسیۆس دەڵێت، دەزگا هەواڵگرییەکان چاوەڕێ بوون لە جەژنی نەورۆزدا، موجتەبا وەک نەریتی باوکی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوبکاتەوە، بەڵام بڵاوکردنەوەی تەنیا پەیامێکی نووسراو، گومانەکانی لەسەر دۆخی تەندروستیی ئەو قووڵتر کردەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە وەزیری بەرگریی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو موجتەبا لەو هێرشەی باوکی تێدا کوژرا، “بریندار بووە و رەنگە شێوەی شێوابێت”.

باس لەوەش کراوە، کە ئەمریکا و ئیسرائیل پێیان وایە موجتەبا لە ژیاندا ماوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکیان نییە کە بیسەلمێنێت ئەو دەسەڵات بەڕێوە دەبات و فەرمان دەدات، ترەمپیش لەم بارەیەوە وتوویەتی: “سەرکردەکانیان هەموویان رۆیشتن، ئێستا کەس نایەوێت لەوێ ببێتە سەرکردە، دەمانەوێت قسەیان لەگەڵ بکەین، بەڵام کەس نییە قسەی لەگەڵ بکەین”.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای کوژرانی عەلی لاریجانی کە وەک رێبەری کرداریی ئێران کاری دەکرد، بۆشاییەکی گەورە لە دەسەڵاتدا دروست بووە،  بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکاش پێیان وایە ئێستا “سوپای پاسداران” بە تەواوی جڵەوی وڵاتی گرتووەتە دەست.

هه‌روه‌ها بەرپرسێکی باڵای عەرەبییش بە ئەکسیۆسی وتووە: “سوپای پاسداران دەستی بەسەر ئێراندا گرتووە، ئەوان شێتن، ئامادەن بمرن و بە خامنەیی باوک شاد ببنەوە”.

سیناریۆی کوشتنی خامنەئی و موجته‌بای كوڕی لەبەردەم پنت...

سیناریۆی کوشتنی خامنەئی و موجته‌بای كوڕی لەبەردەم پنتاگۆنە