بەشێک لە چێشتخانەکان کراوەن

لیژنەکانی قایمقامیەت لە رۆژانی جەژندا چاودێری بازاڕ دەکەن

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە یەکەم رۆژی جەژندا بەشێک لە خواردنگە و چیشتخانەکانی سلێمانی کراونەتەوە و لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتیش بەوردی چاودێری بازاڕ و خواردنەکان دەکەن.

هیوا ساڵح سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، “لەبەر ئەوەی دوو جەژنی رەمەزان و نەورۆز پێکەون، بەرنامەیەکی تایبەتمان داناوە بۆ ئەوەی بە وردی چاودێری شوێنە گەشتیارییەکان و خواردنگە و ناوبازاڕیش بکەین، تاوەکو بتوانین سەلامەتی خۆراک و تەندروستی گشتی فەراهەم بکەین”.

سەبارەت بە هەرزانبوون و چارەسەرکردنی گرفتی کەمی غاز، هیوا ساڵح وتی، نرخی غاز وەک خۆی ماوەتەوە و هەرزان نەبووە، هەوڵ دەدەن ئەو غازەی بەنرخی فەرمی دەگاتە دەستیان، وەک خۆی دابەشی بکەن، بەڵام لەراستیدا ئەو کێشەیە بووەتە کێشەیەکی جیهانیی و لەدەسەڵاتی ئەواندا نییە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

جارێکی دیکە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان بۆ رۆژانی جەژ...

جارێکی دیکە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان بۆ رۆژانی جەژن گۆڕا