سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی رێگایەکی بەدیل بۆ تێپەڕاندنی گەرووی هورمز دەکات

ناتەنیاهو: شۆڕش لە ئاسمانەوە بەدینایەت

964+

ژێوار خدر

بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کۆمەڵێک “سوپرایز”ی ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە جەنگی ئێران زووتر لەوەی خەڵک پێشبینی دەکات کۆتایی دێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە شۆرش تەنیا لە ئاسمانەوە بەدی نایەت، بەڵکو دەبێت توخمێکی کاریگەر لەسەر زەوی هەبێت و بۆ ئەمەش چەندین بژاردەیان لەبەردەستە کە نایەوێت ئێستا ئاشکرایان بکات.

سەبارەت بە رێڕەوە ئاوییەکان، ناتەنیاهو ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل پێویستی بە رێگایەکی بەدیل هەیە بۆ ئەوەی گەرووی هورمز و دەریای سوور تێپەڕێنێت، ئەم هەوڵانەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە بەردەوامن و نەتانیاهۆ دەیەوێت رێڕەوێکی ئارام بۆ جووڵە بازرگانی و سەربازییەکانی وڵاتەکەی دابین بکات کە دوور بێت لەو مەترسییانەی لەو دوو ناوچە هەستیارەدا هەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ناتەنیاهو باسی لە هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی پارسی ئێرانی کرد و رایگەیاند کە ئیسرائیل بە تەنیا ئەو کارەی ئەنجامداوە، ئاشکراشی کرد دۆناڵد ترەمپ داوای لێکردوون لە داهاتوودا هێرشی لەو شێوەیە بوەستێنن، دووپاتیشی کردەوە کە ئیسرائیل لە جەنگەکەدا بەردەوامە و بژاردە سەربازییەکانیان رۆژ لە دوای رۆژ فراوانتر دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران.

"بنکەی ئەتۆمی نەتەنزی ئێران بە تەواوی تێکشکاوە"