دومەڵان كیلۆی بە 50 هەزارە
سەوزە و میوەی زۆری بەهاری کەوتنە بازاڕەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا
لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی رەمەزان و نەورۆز، كەشەكەی بەهارە و سەوزە و میوەی بەهارییش پڕی بازاڕی كردووە.
لە بازاڕی میللیی سلێمانی میوە و سەوزە و گیای بەهاریی زۆر دەفرۆشرێن و بازاڕیشیان هەیە، بەڵام هێشتا نرخیان گرانە، بە تایبەتی دومەڵان كیلۆی بە 50 هەزار و نەوعی هەرزانتریشی هەیە، هەروەها كنگەر بە چوار هەزار و هەلوژەش هێشتا كیلۆی بە 180 هەزار دینارە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا