لە دوای کوژرانی خامنەیی و لاریجانی

لە ئێران 10 کەسایەتی ماونەتەوە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات کە یەکێکیان نادیارە

964+

فەرهاد حەسەن

لە دوای کوژرانی عەلی خامنەیی رێبەری  ئێران و عەلی لاریجانی، جگە لە موجتەبا خامنەیی رێبەری نوێ و مەسعود پزیشکیان کە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیە هەشت کەسایەتی دیکە لەسەر ئاستی باڵا لە رووە جیاوازەکانەوە کاروباری کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵدەسوڕێنن، لەناو ئەم بەرپرسانەش کەسایەتییەکی وەکو ئیسماعیل قائانی کە فەرماندەی فەیلەقی قودسە لە وەتەی رۆژی 17.2.2026 تاوەکو ئێستا لە مەیدانەکەدا دەرنەکەوتووە و چارەنووسی نەزاندراوە.

لەو کەسایەتییانەی کە ئەمڕۆ دەسەڵاتی ئێران لەدوای خامنەیی بەڕێوەدەبن بریتین لە محەمەد باقر قالیباف، کە لە ساڵی 2020 تاوەکو ئێستا سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانە.

ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی ئێستا (بە وەکالەت)ی سوپای پاسداران.

موحسین رەزایی، کەسایەتییەکی دێرین و کاریگەر بوو، بۆ ماوەی ١٦ ساڵ وەک فەرماندەی سوپای پاسداران کاری کردووە.

سەعید جەلیلی، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکار، بە یەکێک لە کەسایەتییە توندڕەوەکانی ئێران دادەندرێت.

عەلی عەبادی، فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەنبیا.

ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتی سوپای نیزامی.

مەجید خاتەمی، سەرۆکی هەواڵگری سوپای پاسداران.

مەجید موسەوی، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان.

مۆساد بۆ سەرکردەکانی ئێران

مۆساد بۆ سەرکردەکانی ئێران "هەموو شتێک لەبارەی ئێوەوە دەزانین"