28 تیمی فریاکەوتن لە ئامادەباشیدا دەبن

دهۆک پلانی تەندروستی بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان و نەورۆز دانا

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک پلانی بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزای و نەورۆز دانا و چەندین خزمەتگوزاری خستووەتەڕوو بۆ خزمەتی هاوڵاتیان لە رۆژانی جەژندا.

بەپێی پلانەکە، نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن بنکە تەندروستییەکان، سەنتەرەکانی چارەسەری کیمیایی، شوشتنەوەی گورچیلە، شێرپەنجە، دەرگایان کراوە دەبێت لەو رۆژانەدا بۆ پێشوازیکردن لە نەخۆشەکان

28 تیمی فریاکەوتن، بانکی خوێن، هێڵی گەرمی 122 بە شێوەی 24 کاتژمێری لە ئامادەباشیدا دەبن

هەر بەپێی پلانەکە، لیژنەیەکی بەدواداچوون بەشێوەی بەردەوام سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان دەکەن بۆ ئاگاداربوون لە ئاستی خزمەتگوزارییەکان و هاوڵاتیانیش دەتوانن بۆ هەر داواکاری و پێویستییەک هەیانبێت پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بکەن.

تەواوی کۆگاکانی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان لەکاتی پێویستیدا دەکرێنەوە، لەسەر پزیشک و کارمەندانی تەندروستییە بەبەردەوامی لە ناوەندەکان ئامادە بن و بەشێوەی نۆبەتداری دەوامی خۆیان بکەن.

تەندروستیی دهۆک کارمەندەکانی دەرووندروست دەکات

تەندروستیی دهۆک کارمەندەکانی دەرووندروست دەکات