"دەبێت بەم زووانە باجەکەی بدەن"

موجتەبا خامنەیی پرسەنامەیەک بۆ گیانلەدەستدانی عەلی لاریجانی بڵاوکردەوە

964+

فەرهاد حەسەن

رێبەری نوێی ئێران بەبۆنەی گیانلەدەستدانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە و هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە “بەم زووانە باجەکە دەدەن”.

لە پەیامەکەیدا هاتووە “بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی بەڕێز دکتۆر عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و نوێنەری رێبەری لەو ئەنجومەنەدا، لەگەڵ کوڕە بەڕێزەکەی و چەند کەس لە هاوکارانیم پێگەیشت”.

ئاماژەبەوەدەکات کە لاریجانی کەسێکی زانا، دووربین، هۆشمەند، پابەند و خاوەن ئەزموونی جۆراوجۆر بوو لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی، سەربازی، ئەمنی، کولتووری و بەڕێوەبەرایەتیدا و نزیکەی پێنج دەیە لە ئاستە جیاوازەکانی سیستەمی ئیسلامیدا رۆڵیگێڕاوە، کەسایەتییەکی دیار و هەڵکەوتووی دروست کردبوو.

دەشڵێت “دژبەرانی ئیسلام با بزانن کە رشتنی ئەم خوێنانە بەسەر رەگی درەختی بەهێزی سیستەمی ئیسلامیدا، تەنها بەهێزتری دەکات و بێگومان هەر خوێنێک، خوێنبایی خۆی هەیە کە بکوژە تاوانبارەکانی شەهیدان دەبێت بەم زووانە باجەکەی بدەن”.