چاوەکان لەسەر گڵەزەردەن

ئەم ئێوارەیە دەردەکەوێت کە سبەی جەژنە یان تەواوکاری مانگی رەمەزانە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ساڵانە بۆ دیاریکردنی جەژنی رەمەزان هەموو چاوەکان دەچنە گوندی گڵەزەردەی سنووری سلێمانی لەو بەردەی کە روانینی بۆ دەکرێت بوونی جەژن یاخود تەواوکاری مانی رەمەزان دیاری دەکرێت.

شێخ کەمال، نەوەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە بە 964 ی وت، ئەم ئێوارەیە چاودێری مانگ دەکەن یەکلای دەکەنەوە کە سبەی دەبێتە جەژن یاخود نا.

وتیشی “کاتی خۆی کە شێخ حەسەن دڵنیا دەبوەوە لەوەی کە جەژنی رەمەزانە لەماوەی یەک خولەک و نیودا هەموو خەڵکی کوردستانی ئاگادار دەکردەوە.

شێخ کەمال وردەکاری لەسەر شێوەی بەردەکە و چۆنیەتی دیاریکردنی رۆژ و وەرزاکانی ساڵ بۆ 964 ئاشکرا دەکات.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن