ئیسرائیل پەیوەندی بە ئەفسەرەکانی ئێرانەوە کردووە
جەنگی سیخوڕەکان و نهێنی ئەو پیاوەی هەموو سەرەداوەکانی بەدەست بوو
964+
ژووری هەواڵ
ئیسرائیل تاکتیکێکی تازە بەکار دەهێنێت و ئێرانیش پەنا بۆ موشەکی نوێ دەبات، ئەمە ئەو زانیاریانەیە کە لە ئەڵقەی ئەمڕۆی پرۆگرامی سفر لە 964 گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
عەقید سەلام ئەسعەد لەگەڵ توانا نەقی گفتوگۆیەکی چڕوپڕ دەکەن لەسەر دوا پەرەسەندنەکانی رۆژی نۆزدەهەمی شەڕی نێوان ئەمەریکاو ئیسرائیل و ئێران.
عەقید سەلام راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی کۆمەڵێک زانیاری ورد باس دەکات سەبارەت بە گورزەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و لەبەرامبەردا لێدان لە سەرکردە دیارەکانی ئێران.
لەم ئەڵقەیەدا ئەم بابەتانە باس کراوە:
– شەڕەکەی ئیسرائیل و ئێران چووەتە قۆناغێکی سەختتر
– تەکنیکەکەی ئیسرائیل بۆ ترساندنی سەرکردەکانی ئێران
– هێزی ئەمەریکا بەرەو ناوچەکە لە رێیە
– موشەکی حاجی قاسم بۆ یەکەمجار هاتە مەیدانی شەڕەکە
– نوور.. ئەو موشەکەی ئێران گرەوی لەسەر دەکات
– کوژرانی لاریجانی چی لە هاوکێشەی شەڕەکە دەگۆڕێت
– قەڵغانەکەی سوپای ئەمەریکا بۆ دژە درۆن
– ئێران شەکەت بووە یان تاکتیکە؟
– بەرەی لوبنان تا دێت ئاڵۆز دەبێت
– ئیسرائیل ئەفسەرە ئێرانییەکان لە لوبنان دوور دەخاتەوە
پێشنیارتان بۆ دەکەین تەواوی پرۆگرامەکە ببینن، زانیاری زۆر وردو بەسوودی تێدایە.
سەعاتی سفر یەکەمین و تاکە پرۆگرامی شرۆڤەی سەربازییە لە کەناڵە کوردییەکان، عەقید سەلام ئەسعەد بە لێزانی و ئەزموونە سەربازییەکەی شرۆڤە بۆ رووداوەو گۆڕانکارییە سەربازی و جەنگییەکان دەکات.
هەموو شەوانێکی سێشەممە لەسەر پلاتفۆڕمەکانی 964 پرۆگرامەکە بڵاودەبێتەوە، بەڵام بۆ ئەم دۆخی شەڕی نێوان ئەمەریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەشێوەیەکی نیمچەرۆژانە پێشکەش دەکرێت.