"دەیان دەریاوان شەهید بوون"

حکومەتی ئێران : هێرشی سەر کەشتیگەلی DENA دژی پرۆتۆکۆڵە نێودەوڵەتییەکانە

964+

فەرهاد حەسەن

حکومەتی ئێران یشکرای دەکات کە ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە هێرش کراوەتە سەر کەشتیگەلی DENA  هێرشەکەی بە دژی پرۆتۆکۆڵە نێودەوڵەتییەکان وەسفکردووە.

DENA کەشتیەکی ئێرانی وێرانکەرە کە بە مووشەکی کروزی دژە کەشتی و تۆرپیدۆ و دەمانچەی دەریایی تەیار کراوە، توانای ھەڵگرتنی ھەلیکۆپتەر و  فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھەیە.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی لە زاری فاتمە موهاجەرانی وتەبێژی حکومەت بڵاویکردەوە، “هێرشێکی دڕندانەی ئەمریکا بۆ سەر کەشتیی DENA بووتە هۆی کوژرانی دەیان دەریاوانی ئێرانی، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای پرۆتۆکۆڵە نێودەوڵەتییەکان بووە”.

موهاجرانی، دەریاوانە کوژراوەکانی بە شەهید وەسفکرد کە بە بێتاوان گیانیان لەدەستدا.