وەزیری بەرگری ئیسرائیل:

عەلی لاریجانی کوژراوە

964+

وەزیری بەرگری ئیسرائیل کوژرانی عەلی لاریجانی پشتڕاست کردەوە.

کەمێک پێش ئێستا وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ییسرائیل کاتس پشتڕاستی کردەوە کە عەلی لاریجانی سکرتێری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و غوڵامڕەزا سلێمانی فەرماندەی بەسیجی ئەو وڵاتە لە هێرشەکانی شەوی رابردووی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران کوژراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە میدیای ئێران ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، کەمێکی دیکە عەلی لاریجانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

لاریجانی بۆ ترەمپ: وریای خۆت بە تیانەچی

لاریجانی بۆ ترەمپ: وریای خۆت بە تیانەچی

شەوی رابردوو عەلی لاریجانی کراوەتە ئامانج

شەوی رابردوو عەلی لاریجانی کراوەتە ئامانج