خانمێکی خاوەن پێنج شەهید:

“دەنگی فڕۆکەکانی ئێستا رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەمان بیردەهێنێتەوە”

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

روبا محەمەد، خاوەنی چەند شەھیدێکە لە هەڵەبجە، کاتێک دەنگی فڕۆکەکانی جەنگی ئێستای بیردەکەوێتەوە کە بەسەر شارەکەیدا یادی ئەو رۆژانەی بیردەکەوێتەوە کە 38 ساڵ پێش ئێستا هەڵەبجە کیمیاباران کرا و دەڵێت، ئادەوەرییەکی تاڵیان لەگەڵ دەبگی فڕۆکەکان هەیە.

روبا لەناو خێزانەکەیدا پێنج کەسیان بەهۆی کیمیابارانەکەوە شەهید بوونە، لەلایەک نیگەرانە کە ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخی جەنگەوە یادەکە نەکراوەتەوە لەلایەکی دیکەش لای ئاساییە چونکە دەڵێت “خوانەخواستە بەهۆی یادەکەوە رووداوێک روونەدات و زیاتر رووبەڕووی مەرگەسات ببینەوە”.

دەشڵێت “شەرمە دوای 29 ساڵ کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە داواکارییان لە حکومەت هەبێت، دەبوایە هەر لەسەرەتاشەوە چواردەوری هەڵەبجە سیاجێکی بۆ دروستکراباو وەکو وێرانەیەک مابایەوە، نەک بەوشێوەیە ئاوەدان بکرێتەوە”.

پێداچوونەوە؛ لە فەرهاد حەسەن