دوێنێ جوانەگایەکیان مردار کردەوە

ستوونەکانى مەیدانى ئاژەڵان بوونە هۆى مرداربوونەوەى شەش سەر ئاژەڵ

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

تەنیا لە وەرزى بارانبارینى ئەمساڵ، بەهۆى شۆرتى کارەبا لە سێ ستوونى مەیدانى ئاژەڵانى سەر رێگاى هەولێر- گوێر، شەش ئاژەڵ مردار بوونەتەوە.

دوێنێ یەکشەممە، لەگەڵ گەیشتنى شەپۆلێکى بارانبارین، یەکێک لە ستوونەکانى مەیدانەکە تەزووى کارەبا کەوتەسەرى و بەهۆیەوە جوانەگایەک کە بەوتەى خاوەنەکەى نرخەکەى 2000 دۆلار بووە، مردار بووەتەوە.

محەمەد عەلى، بەڕێوەبەرى مەیدانەکە بە 964ـى وت،”بەڕێوەبەرایەتى چاککردنەوەى کارەبامان ئاگادار کردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کاسبکارانى مەیدانى ئاژەڵانى سلێمانى هۆشدارى دەدەن و د...

کاسبکارانى مەیدانى ئاژەڵانى سلێمانى هۆشدارى دەدەن و دوو سەربازى ئیسرائیلیش کوژران