"هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی دەدەین"

ترەمپ: نازانین لەگەڵ کێ گفتوگۆ بکەین چونکە سەرکردەکانی ئێرانمان کوشتووە

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، نازانن لەگەڵ کێ گفتوگۆ و دانوستان بکەن، چونکە سەرکردەکانی ئێرانیان کوشتووە.

دۆناڵد ترەمپ لە دوایین لێدوانیدا رایگەیاند، کە ئەمریکا لە هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییە بۆ ئەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی بهێڵنەوە، گفتوگۆ لەگەڵ حەوت وڵات دەکەن سەبارەت بە گەرووی هورمز و لەگەڵ وڵاتانی دیکەش لە دانوستاندان بۆ ئەو مەبەستە.

“ئێرانییەکان زۆر دەیانەوێت دانوستان بکەن، بەڵام پێموانییە هێشتا ئامادە بن بۆ رێککەوتنێک کە کۆتایی بە شەڕ بهێنێت، نازانین لەگەڵ کێ گفتوگۆ بکەین، چونکە سەرکردەکانی ئێرانمان کوشتووە”، دۆناڵد ترەمپ وای وت.

ئەوەش لەکاتێکدا بەرپرسانی ئێران لەم کاتەدا بەردەوام گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکەنەوە و دەڵێن بەپێی پێویست هێزیان ماوە و بەردەوام دەبن لە شەڕ.

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، دامەزراوەکانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە ئێران دەکەنە ئامانج و پەیوەندیشیان لەگەڵ ئیسرائیل زۆر باشە، سەرەڕای جیاوازیی بیروڕا لە هەندێک دۆسیەدا.

ترەمپ: ئێران داواى رێککەوتنمان لێدەکات

ترەمپ: ئێران داواى رێککەوتنمان لێدەکات

ترەمپ: بەم زووانە گەروی هۆرمز دەکەینە شوێنێکی سەلامەت

ترەمپ: بەم زووانە گەروی هۆرمز دەکەینە شوێنێکی سەلامەت