لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ یادی هەڵەبجە
16ـی 3 لە هەرێمی کوردستان کرایە پشوو
964+
شۆڕش قادری
رۆژی دووشەممە 16.3.2026 لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە 16.3.2026، بەپێی یاسای ژمارەی (12)ـی ساڵی 2024 بۆ پشووە فەرمییەکان لە عێراق، بۆ یادی قوربانییانی تاوانەکانی حکومەتی بەعس بەرامبەر هەڵەبجە و هەڵمەتی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەوام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت و رۆژی سێشەممە 17.3.2026، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.