لە شارباژێر

60 داربەڕووی باڵابەرز بڕدرانەوە و کەسێکیش بەتۆمەتی خەڵوزکردن دەستگیرکرا

964+

شۆڕش قادری

لە شارباژێر 60 چڵ داربەڕووی سەوز و جوان بڕدرانەوە و کەسێکیش بەتۆمەتی خەڵوزکردن دەستگیر کرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت دەرچوونێکیان بۆ سنوری گوندی گەڵاڵە ئەنجامداوە، دوای گەڕان و پشکنینی سنوورەکە 60 چڵ داربەڕوویان بە بڕدراوی بینیوە.

دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەر لەو رووداوە، بڕیاردراوە بە دەستگیرکردنی تۆمەتباران و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

هەر لە شارباژێر و لە سنووری گوندی هەباسە گوڵە، هاوڵاتیەک بە تۆمەتی خەڵوز کردن دەستگیر کراوە و کورەیەکی خەڵوزکردنیش تێکدرا و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك داری ووشك و داری سووتاو و ئامادەکراو بۆ خەڵوزکردن.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو رووداوەش کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

لە گوندێکی شارباژێر کورە خەڵوزێک تێکدرا

لە گوندێکی شارباژێر کورە خەڵوزێک تێکدرا

له‌ گوندێكی شارباژێر زیاتر له‌ 250 دار بڕاون و هه‌ڵكێش...

له‌ گوندێكی شارباژێر زیاتر له‌ 250 دار بڕاون و هه‌ڵكێشراون