ئامانجکە کێ بووە؟

درۆن گەیشتە حەسەکە و خستیانە خوارەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاوی کردەوە، درۆنێک کە هەوڵی بە ئامانجگرتنی بارەگای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سنووری حەسەکە دەدات، ئەمشەو 12.3.2026 خراوەتە خوارەوە.

درۆنەکە ئامانجدار بووە.

ئاژانسەکە کە دۆخی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان روماڵ دەکات دەشڵێ، درۆنەکە ئامانجدار بووە تا هێرش بکاتەسەر بارەگای قەسرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە نزیکی شارۆچکەی تلبەیدەری سنووری حەسەکە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەر لە گەشتنی بە ئامانجەکەی درۆنەکە، لەلایەنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خراوەتە خوارەوە.

لەبارەی زیانە گیانییەکان یان مادییەکان لە پاش کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی پشتڕاست کراوە بەردەست نییە.

سێ درۆنى خۆکوژ تێکشکێندران

سێ درۆنى خۆکوژ تێکشکێندران