به كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ک
وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی “مورید” له ئه‌نده‌رپاسه‌كه‌ی سه‌هۆڵه‌كه ده‌نه‌خشێندرێت
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك خه‌ریكن له ئه‌نده‌رپاسه‌كه‌ی شه‌قامی سالم له سلێمانی “سه‌هۆڵه‌كه” وێنه‌ی ئه‌و منداڵه ده‌كێشن، كه له خۆپێشاندانه‌كانی پاڵپشتی له رۆژئاوای كوردستان بووه سمبول.
مورید ناوی منداڵه‌كه‌یه و وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌كێشرێت، كه به قسه‌ی هونه‌ر جه‌لال، مامۆستای هونه‌ر، پانیی شه‌ش مه‌تره و به‌رزییه‌كه‌شی حه‌وت مه‌تر و 50 سانتیمه.
وتیشی، پڕۆژه‌كه به هه‌ماهه‌نگی نێوان چالاكی هونه‌ریی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سلێمانی ده‌كرێت، كه دامه‌زراوه‌ی كه‌ریمی عه‌له‌كه‌ش سپۆنسه‌ری ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ره‌نگه به هه‌فته‌یه‌ك كه‌متر كاره‌كه ته‌واو بكرێت، كه شێوه‌یه‌كی جوان ده‌داته شه‌قامه‌كه.
مورید ئه‌و منداڵه بچووكه بوو، كه له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ پاڵپشتی له كوردانی رۆژئاوا، كه‌وته به‌ر چاوان، كه به ته‌نیا له‌سه‌ر شۆسته ده‌ڕوات و مه‌مكه‌مژه‌ی له‌ده‌مه و جلی كوردی له‌به‌ر و ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر شانه و بووه سیمبولێكی جوانی خۆپێشاندانه‌كان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا