ویستوویەتی بەنزین بگۆڕێت بۆ غاز

مردنێکی تراژیدی بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە دارەتوو

964+

رێباز خدر – هەولێر

تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەی دارەتوو کە بووە هۆی گیان لەدەستانی کەسێک و بریندرابوونی دوو کەسی دیکە بەهۆی گۆڕینی سیستمی بەنزیکەی بووە بۆ غاز.

موقدەم شاخەوان سعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، کەسێک گیانی لە دەست دا و دوو کەسی تریش بریندارن، ئەو کەسەش بەهۆی هێزی تەقینەوەکەوە بە شێوەیەکی زۆر تراژیدی مردووە.

دەشڵێت، نە کەسەکان و نە شوێنەکەش مۆڵتی کارکردنیان نەبووە و گوێیان بە هیچ رێنماییک نەداوە، بۆیە نابێت هیچ کەسێک سەربەخۆو لە خۆیەوە ئەم کارە دووبارە بکاتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و کەسێکیش گیانی لەدەست دا

ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و کەسێکیش گیانی لەدەست دا