ئاگرێکى گەورە بەرز بووەوە

هێرشی درۆنی کرایە سەر بەندەری سەڵاڵە لە عومان

964+

964+

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عومان بڵاویکردەوە، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) خراونەتە خوارەوە، لە کاتێکدا چەند درۆنێکی دیکە بەر کۆگایەکى سووتەمەنی لە بەندەری سەڵاڵە کەوتوون.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە رایگەیاندووە، هێرشە درۆنییەکەی سەر بەندەری سەڵاڵە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگا پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵەکانی خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ چاودێریکردن و بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەلامەتی هاوڵاتیان و کەسانی بیانی نیشتەجێبووی ئەو وڵاتە.

هێرشى درۆنى کرایە سەر پاڵاوگەیەکى نەوت لە شێخان

هێرشى درۆنى کرایە سەر پاڵاوگەیەکى نەوت لە شێخان