وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:

“هەر ماڵێک مانگانە دوو بوتڵ غاز بەکارتی ئەلکترۆنی وەردەگرێت”

964+

شۆڕش قادری

بۆ رێگەگرتن لە گرانبوونی غاز، مانگانە هەر ماڵێک دوو بوتڵ غازی پێدەدرێت، ئەویش بە کارتی ئەلکترۆنی، ئەمە دواقسەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی کۆنتڕۆکردنی هەڵکشانی نرخی غازی ماڵان و وەکوو هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 11.3.2026 لە رێگای بریکارەکانی گەڕۆکەوە و بەکارتی ئەلکترۆنی (کە پێشتر لە رێگەی بریکارەکانی خۆراک دابەشکرابوو بەسەر هاوڵاتیان) دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان دەکات.

پڕۆسەکە بەم شێوەیەیە کە مانگانە هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت لە رێگای ئەم سیستەمە بەکارتی ئەلکترۆنی دوو بوتڵی غاز بە نرخی فەرمی 8500 دینار لە رێگای بریکارەکانی غاز فرۆشەکانی گەڕۆک وەربگرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راشیگەیاندووە، لە رۆژانی داهاتوودا لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکانی دیکە، سیستەم و رێگای گونجاو دەگیرێتەبەر.

وەکیلەکانی غاز لە هەولێر گردبوونەوە و داوای زیادکردنی ...

وەکیلەکانی غاز لە هەولێر گردبوونەوە و داوای زیادکردنی بەشە غازیان کرد

بڕی غازی پێویست لە کارگەکانی سلێمانی هەیە و نرخەکەشی ج...

بڕی غازی پێویست لە کارگەکانی سلێمانی هەیە و نرخەکەشی جێگیرە