تەلەفۆنەکان فڕێدەدەن و چەک هەڵدەگرن

حزبوڵا وانەى لە پەیجەرەکان وەرگرتووە

964+

وریا فەتاح

کاتێک لە یەک کاتدا پەیجەرەکانیان پێدا تەقینەوە، ئەم رووداوە بووە سەرەتاى لاوازبوونى حزبوڵا، هەربۆیە وانەى لەو رووداوە وەرگرتووە و بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هێرشێکی بەرفراوانی زەمینی و شەڕێکی درێژخایەن، گەڕاوەتەوە بۆ بنەچەی خۆی کە “شەڕی پارتیزانییە” لە باشووری لوبنان.

میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە کە زانیاریان لە چوار سەرچاوەى لوبنانى وەرگرتووە، ئەو سەرچاوانەى ئاگادارى جوڵەکانى حزبوڵان، وەک ئەوان ئاشکرایانکردووە، گۆڕانکارییە تاکتیکییەکانی ئەو گرووپە بەم شێوەیەن:

چەکدارەکانی حزبوڵا ئێستا بە شێوەی گرووپ و یەکەی بچووک جوڵە دەکەن و شەڕ دەکەن.

بەتەواوی خۆیان لە بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بەدوور دەگرن، لە ترسی ئەوەی ئیسرائیل گوێیان لێ بگرێت یان بیانکەتە ئامانج.

چەکدارەکان زۆر بە دەستەوەداری مامەڵە بە چەکەکانیانەوە دەکەن و رێژەی بەکارهێنانی موشەکە گرنگەکانی دژە تانک دژی هێزەکانی ئیسرائیل کەمکردووەتەوە و هەڵیان دەگرن بۆ کاتی پێویست.

لە کاتێکدا ئیسرائیل پلانی هەیە دوای شەڕی ئێران درێژە بە هێرشەکانی لوبنان بدات، بەڵام حزبوڵا حیساباتی خۆی لەسەر ئەوە بنیاتناوە کە سەرکردایەتی ئایینی ئێران لە جەنگەکە رزگاری دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی راگەیاندنی ئاگربەستێکی هەرێمی کە حزبوڵاش بەشێک دەبێت لێی.

ئێران داوا لە گەشتیاران دەکات پەیجەر لەگەڵ خۆیان هەڵنە...

ئێران داوا لە گەشتیاران دەکات پەیجەر لەگەڵ خۆیان هەڵنەگرن