سنووری خه‌لیفان و دۆڵی ئالانه
دوو درۆن ئاراسته‌ی كه‌مپه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرا
964+
ئاكام غه‌فور
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی 964 له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وه‌رگرتووه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوو درۆنی خۆكۆژ ئاراسته‌ی كه‌مپی ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵات كراون له سنووری قه‌زای خه‌لیفان و دۆڵی ئالانه.
هێرشه‌كان بێ زیانی گیانی و ماددی بوون، ته‌نیا ورده‌به‌ردی كه‌وتنی درۆنه‌كان به‌ر چه‌ند كه‌سێك كه‌وتووه.
كه‌مپی ئاواره‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له دوای 2023 به‌پێی رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئێران له‌وێ نیشته‌جێ كراون، یه‌كه‌مجاریشه له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مجاره ده‌ستیپێكردووه، درۆن ئاراسته‌ی سنووری خه‌لیفان و دۆڵی ئالانه بكرێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا